شەهیدی قەڵەم سۆران مامەحەمه

دەربارەی سۆران مامەحەمه

سۆران محەمەد عەزیز محێدین، ناسراو به‌ سۆران مامه‌ حه‌مه‌، له‌ 3/3/1986 لە گەڕەكی (لەتیفئاوا/شۆریجە)لەدایكبووە، به‌ڵام خۆی سەبارەت بە رۆژی لەدایكبوونی دەڵێت:" بەرواری تەمەنەكەم لەسەر پێناسەكەم پێدەچێت دروست نەبێت،چونكە دەگێڕنەوە ئەوڕۆژەی منی تێدا لەدایكبووم، هاوكات ساڵڕۆژی لە دایكبوونی سەدام حسێن بووه‌"، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كات له‌ میدیاكانه‌وه‌ به‌ رۆژی له‌ دایكبوونی "سه‌رۆك" وه‌ك بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ پیشان ده‌درا

کورتە باسێک دەربارەی سۆران مامەحەمه

سۆران لەبنه‌ماڵه‌ی (جەباری)یه‌و خەڵكی گوندی (مۆردانە)ی ناوچەی جەباری سەر بە قادركەرەمە، خێزانەكەی لەساڵی 1984دا بەهۆی راوەدوونانی رژێمی بەعسەوە لەگوندی مۆردانەوە روویان كردووه‌تە شاری كەركوك.

  • لە سلێمانی دەچێتە بەر خوێندن وقۆناغی سەرەتای لە خوێندنگەی حەمدی تێکەڵاو تەواو دەکات. و دواتر بۆ ناوه‌ندی سه‌ره‌تا ده‌چێته‌ ناوه‌ندی وه‌ته‌نی كوڕان و دواتر ناوه‌ندی شۆڕشی كوڕان و ناوه‌ندی به‌كره‌جۆی كوڕان ، دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، به‌ خێزانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شاری كه‌ركوك و له‌ ناوه‌ندی (سه‌ركارێز) درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌دات هه‌ر له‌ شاری كه‌ركوك ده‌چێته‌ په‌یمانگای هونەرە جوانەكان بەشی (بیستن و بینین)، تا ئەو ساتەی شەهید بوو خوێندكاری ئەو پەیمانگایە بوو.
  • شه‌هید سۆران، هاوشانی خوێندن هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ سه‌رقاڵی كار و كه‌سابه‌ت بووه‌، سه‌ره‌تا به‌ ده‌ستگێڕی و دواتر له‌ مه‌زادخانه‌ی سلێمانی هاوكاری باوك و براكانی بووه‌، له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ كه‌ركوك
  • سۆران جیاواز له‌ ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌ی نه‌بووه‌، هاوكات پێی له‌ كار و كه‌سابه‌ت نه‌بڕیووه‌، خولیای خوێندنه‌وه‌ و نووسین بووه‌ زیاتر بخوێنەوە »

شعرەکان سەرجەمی بەرهەمە شعریەکان

زیاتر ببینە »

بۆچوون سەرجەمی بۆچون و سەرنجەکان

زیاتر ببینە »

چاپکراوەکان کارە چاپکراوەکانی سۆرانی مامە حەمە

زیاتر ببینە »

نوسینی شعر

سۆرانی مامە حەمە دەستێکی باڵای هەبوە لە نوسینی شعر

بۆچون و سەرنجەکان

سۆرانی مامەحەمه ئەزمونێکی باشی هەبووە لە کاری سیاسی و هەمیشە سەرنجێکی جیاوازی هەبووە

بەرهەمی چاپکراو

سۆران مامەحەمه لە دوای شەهیدبوونی توانیویەتی کۆمەڵە بەرهمێکی چاپکراو بخاتە بەردەست خوێنەران

فۆتۆ

کاری فۆتۆ خولیا و ئامانجی شەهید سۆرانی مامە حەمە بووە

کار و چالاکی

شەهید سۆرانی مامە حەمە لە درێژای تەمەندیدا توانیویەتی لە چەند کارو چالاکیەکی بەژداریبکەت و جێگەی دەستی دیاریبێ

ڕۆژنامە نوسی

ڕۆژنامە نوسەكان دەنوسن ئەمەش جۆرێكە لە توانای داهێنان كە لە هەموو مرۆڤێكدا نیە ، دەتوانێت بە جوانترین شێوە گوزارشت لە خۆشەویستی خۆی بكات بۆت، ڕەنگە ئەمەش شتێكی تایبەت بێت و هەموو كەسێك نەتوانێت هەستەكانی بە گونجاوی بۆ كەسی بەرامبەر دەرببڕێت .

سیاسەت

بەدرێژایی مێژوو، سیاسەتی شەقکردن و لەیەک ترازانی کورد، سادەترین و کاریگەرترین تەکنیکی نەیارانی کورد بووە، لە هەر هەوڵێک بۆ خۆ ڕێبەری یان سەربەخۆیی. بەبەڵگەی ئەوەی، قۆناغەکانی خودموختاری و سەرەتای نەوەدەکان،

شعر

من هیشتا پڕم له بۆنی سه فه ر له ده نگی ساز له مۆسیقای به سۆزترین ماڵاوایی

وەرزش

سۆران مەمە حەمە ، جگە لە ڕۆژنامەگەریی و شیعر و شانۆ ، ئارەزووی زۆری بۆ وەرزش هەبووە لە خولە میللییەکاندا بەشداری یاری تۆپی پێی کردوەو لە تیپەکانی (دواڕۆژ لە بەکرەجۆ ، ئەستێرەی ئازادی ، قەڵای کەرکوک ، تا وەکو ساڵێ 2003 دادەبڕێت لە وەرزش و تۆپی پێ ، بەهۆی برینداربوونیەوە نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاری کردن .

فۆتۆ گرافی

ژمارەیەک کاری جۆراوجۆرە کە مرۆڤ دەیکات بە مەبەستی دەربڕینی ھەست و بیری یا پیشاندانی شارەزایی و توانای خۆی.

سەرنج و لێکۆڵینەوە

هەرێمی کوردستان لە سنوورێکی بەرتەسکدا خاوەنی پەیوەندیی دیپلۆماسییە، بەڵام ئەم دیپلۆماسییە لەگەڵ چەندین ئاڵنگارییدا ڕووبەڕووە و لەم توێژینەوەیەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕەهەندی یاساییان هەیە. گرنگیی هەر هەوڵێکیش لەم بارەیەوە، لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە تێگەیشتنی ئاستەنگ.

لێدوان و بیروڕا

لێدوانی کەسایەتیە دیارەکان لە سەر کەسایەتی شەهیدی وشە و قەڵەم سۆرانی مامە حەمە

لەبێشەڵانی زەماندا ڕۆژ ون ئەبێ‌ / مانگ ون ئەبێت، ساڵ ون ئەبێت / هەموو تەوەرەكان ون ئەبن.. / بیرئەچنەوە / بەڵام ئەوەی لەناو دڵی ئەم خەڵكەدا / جێنیشتەیە و جێ‌ چۆڵ ناكا بۆ هیچ شتێ‌ و قەت ون نابێ‌/(مانگ)ی سەری ئەرخەوانی سۆانی مامە حەمەیە! وە شێرکۆ بێکەس چەندین شعری بۆ ڕۆحی پاکی سۆرانی مامە حەمەنوسیوەئەمەش نموینەی هەندێک لە شیعرەكانی :

شێرکۆ بێکەس

شاعیر

بەڕاستی ئەم لاوە كوردە كەركوكییە، بۆ ئەوە لە دایك ببوو خزمەتی وشەی كوردی بكات و هەندێكجار وەكو دەڵێن: ئەو سەرگەرمییەی سۆران بۆ خزمەتكردنی رۆشنبیری كوردی دەگەیشتە سنوری ئاژاوە، بەڵام ئاژاوەیەكی شاعیرانەی جوان. شیعرەكانی سۆرانی مامە حەمە، شیعرگەلێكی سەر بەڕێبازی شیعری نوێی كوردین، ئەو ڕێبازەی كە گروپێك لاوی شاری كفری سەر بە پارێزگای كەركوك، لە ناوەندی شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا دایانمەزراند و لەسەرەتای حەفتاكاندا لەگەڵ دەیان لاوی دیدا پەرەیان پێدا و كردیان بە ڕێبازێكی هەرە دیاری شیعری نوێی كوردی.

لەتیف هەڵمەت

نووسەر و شاعیر

سۆران له‌به‌ر ئه‌وه‌ كوژرا ده‌یویست شتێك ببینین، سۆران له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ته‌فسیرێك بۆیان نوژرا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كوژرا كه‌ ده‌یویست ببینێت و وامان لێباكات ببینین، كوشتنی سۆران به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی كوشتنی بینین له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، كه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ (ترس له‌ بینین) و (ترس له‌وه‌ی بینراو بین) له‌ ترسه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانێتی، ڕه‌نگه‌ سۆران به‌ مانایه‌ك له‌ ماناكان له‌ ڕیزی یه‌كه‌مین شه‌هیدانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا بێت، به‌و پێیه‌ی سۆران شه‌هیدی بیروڕای سیاسی و ئایدۆلۆژی نییه‌. ڕۆژنامه‌گه‌ری ئێمه‌ شه‌هیدی سیاسی زۆر داوه‌، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ تێگه‌یشتنێكی نائایدۆلۆژی كوژراون، به‌ڵام شه‌هیدانی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری، شه‌هیدانێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكوژرێن كه‌ (چی ببینین) نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ببینین و چۆن بیر بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئێمه‌دا ده‌گمه‌نن.

بەختیار علی

ڕۆژنامەنووس

چاپکراوەکان

چاپکراوەکانی سۆرانی مامەحەمه

ڤیدۆ

کورتە ڤیدۆیەک لە سەر کەسایەتی سۆرانی مامە حەمە

پەیوەندی

ئەتوانن پەیواندی بە خێزان و ئەندامانی شەهید سۆرانی مامە حەمە بکەن، بۆ هەر سەرنج و تێبینیەك

ناونیشان

سلێمانی ، شەقامی سالم


ئیمەڵ

soranimamaHama@gmail.com

ژمارەی مۆبایل

0770 141 8350